تەواو؛ نیوکاسڵ بەرگریکارێکی ئەڵمانی دەگوازێتەوە
درەنگاکنی شەوی رابردوو هەموو شتێک تەواو بوو

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد لەگەڵ ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی یاریزانێک رێککەوت.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ و میلان لەسەر گواستنەوەی مالیک تیاو، بەرگریکاری رۆسۆنێری رێککەوتن.
هەردوو یانەکە ماوەیەکی گفتوگۆیان بۆ گواستنەوەی تیاو دەستپێکردووە، دوێنێ شەممە رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکان کرا.
پێشبینیدەکرێت، بەهای گواستنەوەی تیاو بگاتە 35 ملیۆن پاوەند و لەوانەیە ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بۆ پشکنینی پزیشکی بگاتە نیوکاسڵ.
لەسەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینەوە، نیوکاسڵ بەدوای بەرگریکارێک دەگەڕێت، بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون.
لە مانگی مایس/ئایاری رابردوودا، نیوکاسڵ هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانیدا، بەڵام لە کۆتاییدا ریال مەدرید مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خەرجکرد و یاریزانەکە مەدریدی هەڵبژارد.
تیاو لە هاوینی ساڵی 2022 لە شاڵکێ پەیوەندی بە میلانەوە کرد، مالیک 85 یاریی لەگەڵ میلان کردووە، خاوەنی گۆڵێک و دوو ئەسیستە.