فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەشرەف حەكیمی؛ شایستەی باڵۆن دۆرم

Yariga App

یاریگا –

ئەشرەف حەكیمی، بەرگریكاری مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمان باس لە هەڵبژاردنی وەک پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەكات.

لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی 30 بەربژێر بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا كرا و ئەشرەف حەكیمیش ناوی لە لیستەكەدایە.

حەكیمی وەرزی رابردوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، خولی فەڕەنسی و جامی فەڕەنسای بردەوە و لە یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا بەرامبەر چێڵسی شكستیانهێنا.


لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ Canal+ فەڕەنسی حەكیمی گوتی:

كاتێک بەربژێری خەڵاتی باڵۆن دۆر دەبیت، شتەكە وەک خەونێک دەبێت، پێموابێت شایستەی خەڵاتەكەم.

پێموایە شایستەی ئەوەم خەڵاتەكە بەدەستبهێنم، چونكە وەرزێكی مێژوویم پێشكەشكرد، كەم یاریزان لە قۆناخی چارەكی كۆتایی، پێش كۆتایی و كۆتایی گۆڵیانكردووە كاتێک وەک من لە بەرگری یارییانكردبێت.

خەڵک وا بیر دەكەنەوە هێرشبەرم، بەڵام بەرگریكارم، ئامارەكانم وەک ئاماری بەرگریكارێک ئاسایی نییە، كاتێک بەرگریكارێک ئەو ئامارانەی دەبێت پێموایە شایستەی خەڵاتەكەیە وەک لە هێرشبەرێک.

وەرزی رابردوو ئەشرەف حەكیمی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری 55 یاریككرد و توانی 11 گۆڵ بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button