بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ ئینیگۆ مارتینێز پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی بەفەرمی گواستنەوەی ئینیگۆ مارتینێز بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای گواستەوە ریزەكانی یانەكەی.

هەژماری فەرمی نەسڕ لە پلاتفۆرمی ئێكس بە ڤیدیۆیەک گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێزی راگەیاند.


ئینیگۆ بە گرێبەستێكی ئازاد لە دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا پەیوەندی بە نەسڕەوە كرد و تاوەكو 2026 و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ بۆ دیكە گرێبەستی لەگەڵ یانە سعوودییەكە واژۆ كرد.

وەرزی رابردوو ئینیگۆ ئاستێكی بەرزی لەگەڵ بارسێلۆنا پێشكەشكرد و لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا 46 یارییكرد و یەكێک لە یاریزانە سەرەكیەكانی هانزی فلیک بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button