دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر سیتی لە رۆدری نیگەرانە و نیوكاسڵ یاریزانێک دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر سیتی ترسی لەدەستدانی رۆدری هەیە، ئێڤەرتن گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی گرێلیش چڕتر كردووەتەوە و نەسڕ یاریزانێكی بایرن بە ئامانج دەكات.
مانچێستەر سیتی لە ئەگەری لەدەستدانی رۆدری نیگەرانە و تاوەكو ئێستا بڕیاری نەداوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بۆ دوای 2027 نوێبكاتەوە و ریال مەدریدیش چاوی لە گواستنەوەی یاریزانەكەیە – ئاس.
ئێڤەرتن گفتوگۆكانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی جاک گرێلیش چڕتر كردووەتەوە و دەیانەوێت بە خواستن یاریزانە ئینگلیزیەكە بگوازنەوە – تایمز.
نیوكاسڵ بە ئالێكساندەر ئیزاكی راگەیاند كە ئەم هاوینە رێگەی پێنادرێت پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بكات – تێلیگراف.
نیوكاسڵ لەگەڵ ئەیسی میلان گەیشتە رێككەوتن و مالیک تیاو بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ دەگوازنەوە ریزەكانی یانەكەیان – دەیلی مەیڵ.
لیڤەرپوول پاڵێوراوی سەرەكی گواستنەوەی مارک گێی بەرگریكاری ئینگلیزی كریستاڵ پاڵاسە، ئەگەر یاریزانەكە لەم هاوینەدا یانەكەی جێبهێڵێت – تێلیگراف.
چێڵسی گفتوگۆكانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ چڕتر كردووەتەوە – ئاتلێتیک.
دۆمینیک كاڵڤێرت لوین دوای جێهێشتنی ئێڤەرتن هیوادارە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بكات – سەن.
چێڵسی هێشتا لە گفتۆگۆی گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس یاریزانی یانەی لایپزیگدایە – سكای سپۆرتس.
برێنتفۆرد گفتوگۆی سەرەتای لەگەڵ دانگۆ واتارا یاریزانی یانەی بۆرنمس دەكات – سكای سپۆرتس.
نەسڕ ئۆفەرێک بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی كینگسلی كۆمان یاریزانی بایرن میونشن ئامادە دەكات – فلۆریان پلێتنبێرگ.