نەسڕ لە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی بایرن نزیکبووەتەوە

یاریگا –
یانەی نەسڕی سعوودی خۆی بۆ گواستنەوەیەکی دیکەی گەورە ئامادەدەکات و ئەستێرەیەکی لە بایرن میونشن راودەکات.
یانە سعوودیەکە تا ئێستا هەر لەم مێرکاتۆی هاوینە دوو گرێبەستی گەورەی یەکلاییکردووەتەوە، ئەوانیش جواو فێلیکس و ئینگۆ مارتینێز بوو لە یانەکانی چێڵسی و بارسێلۆنا.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کینگسلی کومان کراوەیە بە رووی پەیوەندیکردن بەو یانە سعوودییەوە و گفتوگۆی نێوان هەموو لایەنەکانیش بەباشی بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەنووسە ئیتالیەکە تەنانەت ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لایەنی سعوودی رۆژی هەینی رابردوو بەفەرمی ئۆفەری خۆیان پێشکەسی لایەنی ئەڵمانی کردووە و گرێبەستەکە بەتەواوەتی نزیکە لە یەکلابوونەوە.
🚨🟡🔵 Understand Kingsley Coman is open to joining Al Nassr as talks are well underway between all parties.
Al Nassr have sent official bid to Bayern on Friday, as exclusively revealed.
Deal absolutely on. 🔛🇸🇦 pic.twitter.com/yBCeWqUNWo
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 9, 2025
کومان یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی دە ساڵی رابردووی باڤارییەکان. گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە هێزێکی باشتر دەدات بە لایەنی هێرشبەریی تیمەکەی خۆرخێ خیسوسی راهێنەر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی سەرکردەی یانەکە کە ئەمەیان بە مەرجی دەسەڵاتی تەواو لە گواستنەوەکاندا، گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵیتر نوێکردووەتەوە.