بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ پاریس گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمان بەفەرمی گواستنەوەی دڵخوازی ئەم هاوینەی راگەیاند.

وەک لە پلاتفۆڕمە فەرمیەکانی خۆی بڵاویکردەوە، پی ئێس جی سەرکەوتووبوو لە گواستنەوەی لوکاس چیڤالیێری گۆڵپارێزی پێشووی لیل.

وەک لە ڤیدیۆی پێشوازییەکەیدا بڵاوکراوەتەوە، گرێبەستەکەی لوکاسی فەڕەنسی تا 2030 دەخایەنێت.


لوکاس تازە تەمەنی 23 ساڵە، بە گواستنەوەشی واتا جێگەیەک نەماوەتەوە بۆ سەرەکییبوونی جیانلویجی دۆنارومان کە ئەم گۆڵپارێزە ئیتاڵیە نزیکە لە جێهێشتنی باخچەی شازادەکان و پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە، لە هەمووشیان نزیکتر مانچێستەر یونایتدە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button