بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

ویسام رزق بووە راهێنەری یانەی زاخۆ

دوای گفتوگۆییەکی ماراسۆنی نێوانیان؛ لەکۆتاییدا رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ، ویسام رزقی وەکو راهێنەری نوێی یانەکە راگەیاند.

10 رۆژ پێش ئێستا، تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەواڵی رێککەوتنی زاخۆ و ویسام رزقی قەتەڕی ئاشکرا کرد و کەمێک پێش ئێستا، بە فەرمی ئەرکەکەی وەرگرت.

یانەی زاخۆ مانگێکە بە نهێنی کار لەسەر دەستنیشانکردنی رزق دەکات، ئەمەش دوا بەدوای جیابوونەوەی لەگەڵ تەڵال بلووشی قەتەڕی، کە ئێستا بووەتە راهێنەری یانەی تەڵەبە.

پێشتر زاخۆ گفتوگۆی چڕی لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری بەناوبانگی عێراقی کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا رێکنەکەوتن و پێناچێت جارێکی دیکە گفتوگۆی نێوانیان دەستپێبکرێتەوە.

دەستەی کارگێڕی زاخۆ داوایەکی قورس و سەرەکی لە راهێنەری نوێ هەیە، ئەویش بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، هەروەها رکابەرییەکی بەهێز لەسەر جامی یانەکانی کەنداو بکات.

ویسام رزق، 45 ساڵە و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی قوە جەوییە، سەد، ئوم سەڵال، قەتەڕ، شەمالی قەتەڕی و خرەیتییاتی کوێتی کردووە. لەگەڵ سەد بووەتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button