ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بڕیاری كۆتایی نیوكاسڵ دەربارەی داهاتووی ئالێكساندەر ئیزاک

Yariga App

یاریگا –

نیوكاسڵ یونایتد كۆتایی بە ئەگەری گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک بۆ لیڤەرپوول هێنا.

ئیزاک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ریال سۆسێدادەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ نیوكاسڵ هەیە، بەهای ئێستای هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لە بۆرسەی یاریزانان 120 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، نیوكاسڵ یونایتد كۆتایی بە ئەگەری گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک بۆ لیڤەرپوول هێنا.

نیوكاسڵ ئالێكساندەر ئیزاكی ئاگادار كردووەتەوە كە لەم هاوینەدا دەستبەرداری نابن، ئەمەش یاریزانەكەی توڕە كردووە.

پێشتر لیڤەرپوول ئۆفەرێكی بە بەهای 120 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئیزاک پێشكەشكرد و دەستبەجێ ئۆفەرەكە رەتكرایەوە.

ئیزاک نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ نیوكاسڵ نوێ بكاتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە ئانفیڵد یاریی بكات.

ئیزاک لەگەڵ نیوكاسڵ 109 یارییكردووە و 62 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button