ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

چۆن ئەستێرەکانی ئوردون بوونە هیوا و ستراتیژی نوێی یانە عێراقییەکان؟

تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونێکی وردی بۆ هۆکار و ئەگەرەکان کردووە

Yariga App

یاریگا –

مێرکاتۆی یاریزانانی ئەم هاوینەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە پلەی گەرمای ناوچەکە گەرمترە و پێشبینی وەرزێکی پڕ لە رکابەری دەکرێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە گواستنەوەی یاریزانانی بیانی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق، پشکی شێر بەر یاریزانانی ئوردن دەکەوێت.

لە بەدواداچوونەکەی یاریگا دەرکەوتووە؛ تاوەکو ئێستا 10 یاریزانی نێودەوڵەتی ئوردنی پەیوەندییان بە ژمارەیەک یانەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە.

یانەکانی زەوڕا و گەرمە زۆرترین یاریزانی ئوردنییان گواستووەتەوە، تاوەکو ئێستا شەش یاریزانیان بردووەتە ریزەکانیان.

زەوڕا سێ ئەستێرەی گەورەی ئوردنی گواستووەتەوە ریزەکانی. زەوڕا گرێبەستی لەگەڵ نزار رەشدان، عەبدوڵا نەسیب، رزق بەنی هاشم واژۆکردووە.

نزار لە هێڵی ناوەڕاست و نەسیب لە بەرگری و بەنی هاشمیش گۆڵکاری پێشووی خالیدییەی بەحرێنییە.

لەلایەکی دیکەوە، گەرمە جیا لە گواستنەوەی چەندین ئەستێرەی گەورە، دیارترینەکانی ئوردنی بردووەتە ریزەکانی، تەنانەت هێڵی هێرشبەرییەکی زۆر تۆکمەی بۆ وەرزی نوێ ئامادەکردووە.

گەرمە لە گواستنەوەی عەلی عەلوان، ئەستێرەی هێرشبەری ئوردن و شەمالی قەتەڕی سەرکەوتوو، بەمەش لەگەڵ ئەیمەن حوسێن دووانەیەکی مەترسیدار دروستدەکەن.

یانەکەی پارێزگای ئەنبار گرێبەستی لەگەڵ محەمەد ئەبو حەشیش، بەرگریکاری پێشووی زاخۆ واژۆکردووە، پێش ئەویش گرێبەستی لەگەڵ ئیبراهیم سەعادە واژۆکردبوو.

جیا لە گەرمە و زەوڕا، یانەکانی وەکو قوە جەوییە و کەرخ دوو یاریزانی ئوردنیان گواستووەتەوە.

قوە جەوییە گرێبەستی لەگەڵ عارف حەجی، ناوەڕاستکار و کەرخیش گرێبەستی لەگەڵ موهەنەد ئەبو تەها، بەرگریکار واژۆکردووە.

یانەی زاخۆ وەرزی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ یوسف رائید واژۆکردبوو و ئەمساڵیش گرێبەستەکەی نوێکرایەوە.

مینای بەسڕا پشت بە محەمەد عەبدولموتەڵیب لە هێڵی هێرشبەری دەبەستێت.

بەها و ته‌مه‌نی یاریزانانی ئوردنی

تێكرای ناوه‌ندی ته‌مه‌نی یاریزانانی ئوردنی كه‌ له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یاریی ده‌كه‌ن، 25.6 ساڵه‌، به‌گوێرەی بەهای خەمڵێنراوی پێگەی ترانسفێر مارکێت، تێچووی گواستنەوەی یاریزانانی ئوردنی بریتییە لە 3.5 ملیۆن دۆلار.

بۆچی ئوردنییەکان روویان لە خولی ئەستێرەکان کردووە؟

  1. ئاست بەرزی ئوردنییەکان؛ گەیشتنی هەڵبژاردەی ئوردن بە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا و گەیشتنیان بە مۆندیالی 2026. بەهای یاریزانانی وڵاتەکەی نەشامەی بەرزکردەوە. هەم نزیکی و لێکچوویی کولتووری هەردوو وڵاتەکە، ئاسانکاری زۆری بۆ گواستنەوەکان کردووە.
  2. بەرزبوونەوەی توانای دارایی؛ ئەمساڵ پارەی کاشی بەردەستی یانەکانی عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبووە، بۆیە یانەکانی عێراق چاویان لە گواستنەوەی باشترینەکانە و ئوردن باشترین و نزیکترینی ئەم ناوچەیەیە بۆ ئەوەی پەلکێش بکرێن.
  3. هاوجوگرافیا و کولتوور؛ ئوردن و عێراق سنوورێکی فراوانیان هەیە و لەڕووی کولتوورییەوە، چەندین نەریتی هاوبەشییان هەیە. ئوردن لەگەڵ پارێزگای ئەنبار هاوسنوورە، لەوانەیە ئەمەش هۆکارێکی دیکەی رازیبوونە یاریزانانی ئوردنی بێت، تاوەکو پەیوەندی بە یانەی گەرمەوە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button