ئه‌وروپاخووله‌کانی دیکە

هەڵوێستێکی بێوێنەی یانەیەکی ئەوڕوپی بۆ پشتگیری بەرهەمە ناوخۆییەکان

Yariga App

یاریگا –

یانەی براینی نەرویجی، بە شێوازێکی بێوێنە پشتگیری لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی ناوچەکەیان دەکات.

یانەکە بەرنامەیەکی تایبەتی هەیە کە یاریزانەکان لە یارییەکانی یاریگای خۆیان خەڵاتیان پێدەدرێت، کە لەلایەن بازرگانانی ناوخۆییەوە دابین دەکرێت. ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە تەنیا ستایشی ئاستی یاریزانەکان نییە لە یاریگادا، بەڵکو دەیانەوێت سەرنجی هاندەران و کۆمەڵگەی ناوخۆیی بۆ گرنگی کڕین و بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان لە فرۆشیارە بچووک و ناوخۆییەکان رابکێشێت. بەڕێوەبەرایەتی یانەکە پێیان وایە تۆپی پێ تەنیا وەرزشیک نییە، بەڵکو رێگەیەکی بەهێزە بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هاودەنگی و پشتگیریکردنی کۆمەڵگا.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by DAZN Football (@daznfootball)

ئەم دەستپێشخەرییە لە لایەن هاندەرانەوە و میدیاکانی نەرویجەوە رای ئەرێنی وەرگرتووە و زۆرێک لە شارەزایان بە مۆدێلێکی سەرکەوتوو بۆ یانەکانی دیکە دەزانن. تێکەڵکردنی سەرکەوتنی وەرزشی لەگەڵ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی دەتوانێت پێگەی یانەکە نەک تەنیا لە یاریگای تۆپی پێدا بەهێزتر بکات، بەڵکو لە دڵی کۆمەڵگاشدا.

بە گوتەی بەرپرسانی یانەکان، بەرنامەی پاڵپشتیکردنی بازرگانی بچووکەکان بەردەوام دەبێت و بڕیارە لە داهاتوودا مەودای کارکردنی فراوانتر بێت بۆ زیاتر کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری ناوخۆیی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button