بازاڕی گواستنه‌وه‌کوردستانگرنگترین

ته‌واو؛ هەولێر دوو گرێبەستی گەورەی دیکەی یەکلاییکردەوە

ئەمڕۆ گرێبەستەکانیان واژۆ دەکەن و دەبنە هەولێری

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر دوور لە چاوی میدیاکان و لە بازنەیەکی زۆر بچووکدا، خەریکی خۆنوێکردنەوەیە بۆ وەرزی نوێ.

هەرچەندە بەراورد بە یانەکانی دیکەی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر درەنگ دەستی بە ئامادەکارییەکانی وەرز کردووە، بەڵام خەریکی بەخێرایی چەند ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە ریزەکانی.

تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا زانیویەتی؛ هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سه‌فا هادی یاریزانی پێشووی قوه‌ جه‌وییه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌گه‌ڵ لوكاس توورسی به‌رازیلی و یاریزانی دهۆک واژۆکردووە‌.

یاریگا بەدواداچوونێکی وردی بۆ دۆخی گواستنەوەی هەردوو یاریزانە کردووە، هەولێر لەگەڵ هەردوو یاریزانەکە رێککەوتووە، تەنیا واژۆی فەرمی ماوە و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، هەموو شتێک تەواو بکەن.

لە ماوەی رابردوودا، دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی سەفا هادی بە دهۆک زۆربوون، بەڵام دواجار بە رۆڵگێڕانی باسم قاسم، راهێنەری نوێی هەولێر، سەفا هادی بە پۆشینی درێسی یانەکەی قەڵا و منارە رازیبوو.

چەند رۆژێکە لوکاس توورسی، بەرگریکارە بەڕازیلییەکە ماڵئاوایی لە دهۆک کردووە، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵۆکانی چیا. توورسی لەلایەن یانەیەکی خولی یەڵۆ (پلەیەک)ی سعوودیە داواکرابوو، یاریزانەکە گفتوگۆی سەرەتاییشی لەگەڵ یانەکە کرد، بەڵام لە کۆتاییدا مانەوەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەڵبژارد.

سەفا، 27 ساڵ پێشتر یاریی بۆ یانەکانی قوە جەوییە، شوڕتە، مینا، ئەمانەی بەغدا، زەوڕا و تراکتۆرسازی ئێرانی کردووە. سەفا دووجار لەگەڵ زەوڕا بووەتە پاڵەوانی عێراق و جارێکیش جامی عێراقی بەدەستهێناوە.

توورسی، 29 ساڵ خزمەتی لە یانەکانی دهۆک، مەمفیسی ئەمریکی، فورستنڤاڵدەی ئەڵمانی و کروزێرۆی بەڕازیلی کردووە.

لە وەرزی رابردوودا، لوکاس 25 یاریی لەگەڵ دهۆک کرد و خاوەنی دوو گۆڵ و ئەسیستێک بوو. لەگەڵ دهۆک بووە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو و جامی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button