ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستە گەورەكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا

چیرۆكە دوور و درێژەكەی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ كۆتاییهات و بەفەرمی پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد

بێنیامین شێشكۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی سالزبۆرگەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و بەهای ئێستای یاریزانەكە لە بۆرسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.


هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ هێرشبەری سلۆڤینی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

شێشكۆ بە بەهای 76.5 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 8.5 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە دەكات.

نیوكاسڵ بە جیدی كاری لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە 22 ساڵانەكە دەكرد و ئۆفەری فەرمیان بۆ گواستنەوەی پێشكەشكرد، بەڵام دواجار یاریزانەكە مانچێستەر یونایتدی بەسەر ماگپایزدا هەڵبژارد.

شێشكۆ لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 87 یارییكردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button