تەواو؛ پاریس سانجێرمان دەستبەرداری ئەستێرەیەكی دەبێت

یاریگا –
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لوكاس چیڤالیێر گۆڵپارێزی فەڕەنسی یانەی لیل دەگوازێتەوە و دەستبەرداری جیانلویجی دۆناروما دەبێت.
پاریس بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكارییەكان گرێبەست لەگەڵ چیڤالیێر واژۆ دەكات و تاوەكو 2030 دەیگوازێتەوە یانەكەی، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی گرێبەستەكە رادەگەیەندرێت.
چیڤالیێر دەبێتە گۆڵپارێزی ژمارە یەكی پاریس سانجێرمان و ئەوەش وادەكات جیانلویجی دۆناروما كە وەرزی رابردوو رۆڵێكی سەرەكی لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بینی ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ESPN، پاریس سانجێرمان نایەوێت گۆڵپارێزە ئیتاڵییەكە لە یانەكەی بمێنێتەوە و دوو گۆڵپارێزی سەرەكی لە یانەكەیدا هەبێت، یانەكە چاوەڕێی ئۆفەری یانەكانی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و ئینتەر میلانن كە سەرجەمیان خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی دەربڕیوە.
دۆنارومای 26 ساڵان دەیویست گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە كە تەنیا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەكەی ماوە، بەڵام هەرگیز لەگەڵ یانەكەی نەگەیشتە رێككەوتن و داوای زیادكردنی مووچەكەی كردووە و پاریسیش رەتیكردووەتەوە زیادی بكات.
دۆناروما وەرزی رابردوو رۆڵێكی گەورەی لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بینی و لەگەڵ پاریس بەشداری لە 161 یارییكردووە و 56 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 156 گۆڵی لێكراوە.