دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نیوكاسڵ بە دوای هێرشبەرێكدا وێڵە و داهاتووی نیكۆلاس جاكسن نادیارە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

نیوكاسڵ هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەدات، پاریس دەستبەرداری گۆڵپارێزەكەی دەبێت و مانچێستەر یونایتد ئامانجی دواتر دەستنیشاندەكات. 

پاریس سانجێرمان چاوەڕێ دەكات یانەكانی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد یان ئینتەر میلان ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما پێشكەش بكەن – ESPN.

چاوەڕوان دەكرێت نیوكاسڵ ئۆفەرێكی باشتر و بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند پێشكەشی یۆوان ویسا هێرشبەری برێنتفۆرد بكات – تایمز.

هەروەها نیوكاسڵ گفتوگۆكانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی راندال كۆلۆ موانێ دەستپێكرد – فلۆریان پلێتینبێرگ.

نیوكاسڵ بیر لە گواستنەوەی سامویێل ئاگێهۆوا هێرشبەری ئیسپانی یانەی پۆرتۆ دەكاتەوە – ئاتلێتیک.

نیكۆلاس جاكسن ئەگەر ریزەكانی چێڵسی جێبهێڵێت دەیەوێت لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە – سەن.

لەدوای گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ ئێستا مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی گۆڵپارێزێک و ناوەڕاستكارێک دەدات – تێلیگراف.

ساوسامتن نرخی تایلەر دیبلینگ بە 50 ملیۆن پاوەند دیارییدەكات و ئێڤەرتنیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات – لیڤەرپوول ئیكۆ.

لیل دەیەوێت بە خواستن ئانتۆنین كینسكی گۆڵپارێزی چیكی یانەی تۆتنهام بگوازێتەوە – لیكیپ.

برێنتفۆرد ئارەزووی گواستنەوەی دانگۆ واتارا یاریزانی یانەی بۆرنمس دەكات – سكای سپۆرتس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button