فەرمی؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یاریگا –
گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری لاوی ریال مەدرید گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکەی واژۆکرد.
ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گۆنزالۆ گارسیا بۆ ماوەیەکی درێژ لە یانەکە دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی بۆ پێنج وەرزی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2030 نوێکراوەتەوە.
هاوکات بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید ئاشکرایکرد گۆنزالۆ لە وەرزی نوێ درێسی ژمارە 16 دەپۆشێت و درێسی ژمارە 9 بە ئێندریکی بەڕازیلی درا.
Comunicado oficial: Gonzalo
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) August 8, 2025
گارسیا لەم هاوینە لەگەڵ ریال مەدرید بەشداریی جامی جیهانی یانەکانی کرد، ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە چوار گۆڵ لە شەش یاریی بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.
گارسیا لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، بە درێسی تیپی یەکەم بەشداریی 12 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و نازناوێکی لالیگای لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە.