ئینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگ درووشمەکانی هاوڕەگەزخوازان قەدەخە دەکات

لەمەودوا پاڵپشتییان ناکەن..

Yariga App

یاریگا –

چیدیکە پرێمەرلیگ پاڵپشتی هاوڕەگەزخوازان ناکات و درووشمەکانیان لە خولەکە قەدەخە دەکات.

رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پرێمەرلیگ بڕیاریداوە لە وەرزێ نوێوە پاڵپشتی هاورەگەزخوازان نەکات و لەمەودوا رێگە نادات درووشمەکانیان لە یارییەکانی خولەکە بەکاربهێنرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، نوێنەرانی هەر 20 یانەکەی خولەکە لەگەڵ بەرپرسانی پرێمەرلیگ کۆبوونەوتەوە ناڕەزایی زۆرینەی یاریزانانیان لە لەقۆڵکردنی قۆڵبەستی هاورەگەزخوازان و رازاندنەوە ئاڵای کۆڕنە و بەکارهێنانی درووشمەکانی دیکەی هاوڕەگەزخوازانیان بە بەرپرسانی خولەکە راگەیاندووە، بۆیە بڕیاردراوە لەمەودوا ئەو هەڵمەتە قەدەخە بکرێت.

لە وەرزەکانی پێشوو لە دوو گەڕی پرێمەرلیگ یاریزانان دەبوو بە ناچاری قۆڵبەستی هاورەگەزخوازان لەقۆڵ بکەن، هەر یاریزانێکیش رازی نەبووایە بەتووندی سزا دەدرا، بەڵام ئەو بڕیارە بەتەواوی هەڵوەشێنرایەوە و لەمەودوا هیچ درووشمێکیان لە یاریگاکانی پرێمەرلیگ نابینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button