ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیتان نوانێری گرێبەستەکەی نوێکردەوە

ئیتان پێنج وەرزی دیکەش گەنەرزییە

Yariga App

یاریگا –

ئیتان نوانێری، ئەستێرەی لاوی ئارسیناڵ گرێبەستەکەی بۆ پێنج وەرزی دیکە نوێکردەوە.

ئارسیناڵ بەشێوەیەکی فەرمی رایەگایدن، ئیتان نوانێری، هێرشبەری لاوی گەنەرز گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێکردووەتەوە و تاوەکو هاوینی 2030 لە گەنەرز دەمێنێتەوە.

نوانێری لە ئەکادیمیای ئارسیناڵ پێگەیشتووە، یاریزانە 18 ساڵانییەکە بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

نوانێری بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ بەشداری یارییەک بکات. نوانێری لە تەمەنی 15 ساڵ و 181 رۆژیدا، بەشداری لە یاریی ئارسیناڵ بەرامبەر برێنتفۆرد لە مانگی سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2022دا کرد، بۆ رۆژی دواتر ئەرکی ماڵەوەی وانەی ئینگلیزی هەبوو و ئامادەیکرد.

بە درێسی تیپی یەکەمی ئارسیناڵ بەشداریی 39 یاریی کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button