دوایین پەرەسەندن؛ نەسڕ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە بایرن میونشن دەکات
لەگەڵ هەردوو لایەن لەگفتوگۆدایە..

یاریگا –
نەسڕ بۆ گواستنەوەی کۆمان، گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ بایرن میونشن دەستپێکردووە.
رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ، سانتی ئاونا ئاشکرایکردووە، نەسڕی سعوودی بۆ گواستنەوەی کینگسلی کۆمان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە بایرن میونشن کردووە، باڤارییەکان ئامادەن بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، نەسڕ لەگەڵ کۆمانیش گفتوگۆی کردووە، ئۆفەرێکی بۆ ماوەی سێ وەرز و بە مووچەی ساڵانەی 17 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئەستێرە فەڕەنسییەکە کردووە، بەڵام یاریزانەکە داوای مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
🚨🔴🇫🇷 #Bundesliga |
💰 Al-Nassr proposed €17m by year for Kingsley Coman. The french winger want €25m
❗️Bayern Munich asks €30m to Al-Nassr for Coman
➡️ Talks ongoing between the clubs as reported by @FabrizioRomano https://t.co/iCIHesMKgW pic.twitter.com/MdNpPWoLAs
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) August 8, 2025
نەسڕ لەم هاوینە تاوەکوو ئێستا بەفەرمی جواو فێلیکسی پۆرتوگالی لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپاوە گواستووەتەوە و لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری بارسێلۆناش گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.
کۆمان لە هاوینی 2027 بەبڕی 21 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، هێرشبەرە 29 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.