ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی کاریگەر بەر چێڵسی دەکەوێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی بەفەرمی پێکانی یاریزانێکی کاریگەری راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بلووز لە پێگە فەرمییەکانی خۆیانەوە، دوای گەڕانەوەی بۆ راهێنانەکانی پێش وەرزی نوێ، لێڤی کۆڵویڵ دووجاری پێکان هاتووە لە ئەژنۆیدا و ئەمڕۆ بەو هۆیەوە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوە.

ئەگەرچی هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرانەکراوە، بەڵام بەگوێرەی شوێنی پێکانەکەی بێت پێناچێ بەمزووانە بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی بلووز.

کۆڵویڵ تەمەنی 22 ساڵە و لە دڵی بەرگریی یارییدەکات. بە دوورکەوتنەوەی ناوبراو، ئینزۆ مارێسکا بێبەش دەبێت لە تواناکانی یەکێک لە یاریزانە گەنجەکانی کە چاویان لە رکابەریکردنە لەسەر نازناوە نێوخۆیی و ئەوروپیەکەش. کۆڵویڵ لە یاریزانە سەرەکییەکانی راهێنەرە ئیتاڵییەکە بوو کە توانیان ببنە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button