
یاریگا –
ئاماژەکان بۆ ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان پەیوەست بە هەڵوێستەکانی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، نەرێنی دەردەکەون.
پاریس دوای ئەوەی بوونە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، چاوەڕواندەکرا لە مۆندیالی یانەکانیش هێزی خۆیان پیشانی جیهان بدەن، بەڵام چێڵسی ئینگلیزی قسەیەکی دیکەی هەبوو بۆ گوتن و 3-0 شکستیان بە پاڵەوانەکەی ئەوروپا هێنا. هەربۆیە یانەکە فەڕەنسییەکە چاوی لە نوێکردنەوەی ریزەکانیەتی بەتایبەت گۆڵپارێز، کە ئێستا دۆخی جیانلویجی دۆناروما و مانەوەی لە باخچەی شازادەکان بە نادیاریی ماوەتەوە.
جیا لەوەی ئەمشەو فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای کە رێککەوتنی پی ئێس جی لەگەڵ لوکاس چیڤالیێری راگەیاند وەک جێگرەوەیەکی سەرەکی بۆ شوێنی دۆناروما، ئێستا مەرجەکانی پاریسیش بۆ گۆڵپارێزە بەئەزموونەکەی و ئەو یانانەش ئاشکراکرا کە دەیانەوێ جیانلویجی بگوازنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جەیکوبسی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی، پاریس هیچ گرێبەستێکی دیکەی نوێ پێشکەشی دۆناروما ناکات. بەڵکوو دەبێت یان ساڵێکیتر بەردەوامبێت، یاخود دەبێت هەر لەم هاوینە بڕوات.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە لەگەڵ ئەوەی پاریسیەکان نیازیان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی گۆڵچیە ئیتاڵیەکە نییە، ئامادەش نین بە کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ بە یانەکانی دیکەی بفرۆشن.
🚨 Donnarumma will not be offered a new contract at PSG, he could stay there for one more year, or he could leave now. PSG won’t accept anything below €30 million.
[@JacobsBen, @UnitedStandMUFC] #mufc pic.twitter.com/61GntXKtx9— The United Stand (@UnitedStandMUFC) August 7, 2025
تا ئێستا یانەی مانچێستەر یونایتد وەک بەهێزترین رکابەر بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە 26 ساڵییەکە ناوی هێنراوە. دوایین زانیارییەکانیش هەر باس لەوە دەکەن ئەستێرە ئیتالییەکە داوای رۆشتنی لە یانەکەی کردووە و دەیەوێ رووبکاتە ئۆڵدترافۆرد.