بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەک ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

پەیوەندی بە نەسڕەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

ئینیگۆ لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ئاتلێتیک بیلباوەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.

بەرگریكارە ئیسپانییەكە وەرزی رابردوو یەكێک لە بەرگریكارە سەرەكییەكانی هانزی فلیک بوو.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و ئینیگۆ مارتینێز پەیوەندی بە نەسڕی سعوودییەوە دەكات.

ئینیگۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەڵدەوەشێنێتەوە و وەک یاریزانێكی ئازاد و دەكات و تاوەكو 2027 پەیوەندی بە نەسڕەوە دەكات.

بارسێلۆنا لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ماركوس راشفۆرد، خوان گارسیا و روونی بەرداخچی واژۆ كرد.

یانە كاتالۆنییەكە بۆ تۆماركردنی ناوی یاریزانە نوێیەكانی پێوویستە دەستبەرداری چەند یاریزانێكی ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button