ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئەستێرەیەک بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

ئینیگۆ لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ئاتلێتیک بیلباوەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.

بەرگریكارە ئیسپانییەكە وەرزی رابردوو یەكێک لە بەرگریكارە سەرەكییەكانی هانزی فلیک بوو.


بەگوێرەی زانیارییەكانی ماتیۆ مۆریتۆ، ئینیگۆ مارتینێز لە جێهێشتنی بارسێلۆنا نزیكە و نەسڕ گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەكە دەدات.

بارسێلۆنا لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ماركوس راشفۆرد، خوان گارسیا و روونی بەرداخچی واژۆ كرد.

یانە كاتالۆنییەكە بۆ تۆماركردنی ناوی یاریزانە نوێیەكانی پێوویستە دەستبەرداری چەند یاریزانێكی ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button