فەرمی؛ ڤیاڕیال ناوەڕاستكارێكی گواستەوە ریزەكانی

یاریگا –
یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی تۆماس پارتێی یاریزانی هەڵبژاردەی گانا و ناوەڕاستكاری پێشووی ئارسیناڵی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
پارتێی لە هاوینی 2020 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد و لەم هاوینەدا گرێبەستەكەی كۆتاییهات و ماڵئاوایی لە یانەكەی كرد.
El Villarreal CF y @Thomaspartey22 han alcanzado un acuerdo para que el futbolista ghanés se vincule al conjunto groguet de cara a la presente temporada 2025-26.
El jugador se sumará a la dinámica del equipo a partir de mañana en la Ciudad Deportiva. pic.twitter.com/q7XVRHUXvR
— Villarreal CF (@VillarrealCF) August 7, 2025
هەژماری فەرمی ڤیاڕیال لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی تۆماس پارتێی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
پارتێی بە گرێبەستێكی ئازاد و تاوەكو 2027 پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەكەوە كرد.
یاریزانە 32 ساڵانەكە لەگەڵ ئارسیناڵ 167 یارییكرد و توانی نۆ گۆڵ بكات و حەوت گۆلیش درووست بكات.