ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یاریزانێكی پێشووتری ریال مەدرید پەیوەندی بە ئالاڤێسەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

ماریانۆ دیاز، هێرشبەری هەڵبژاردەی كۆماری دۆمینیكان و یاریزانی پێشووتری ریال مەدرید پەیوەندی بە دێپۆرتێڤۆ ئالاڤێسەوە كرد.

دیاز لە هاوینی 2016 لە ریال مەدرید كاستیاوە پەیوەندی بە تیمی یەكەمەوە كرد و پاشان لە 2017 بە 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیۆنەوە كرد، لە 2018 بە 21 ملیۆن یۆرۆ گەڕێندرایەوە ریال مەدرید.


هەژماری فەرمی دێپۆرتێڤۆ ئالاڤێس لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ماریانۆ دیازی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

دیاز بە گرێبەستێک تاوەكو 2027 پەیوەندی بە دێپۆرتێڤۆ ئالاڤێسەوە كرد.

یاریزانە 32 ساڵانەكە لە 2023 پەیوەندی بە سێڤییاوە كرد و لە دوای ساڵێک گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشێندرایەوە و وەک یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە ئالاڤێسەوە كرد.

دیاز لە كاروانی وەرزشیدا لەگەل ئەو یانانەی یاریی بۆ كردووە بەشداری لە 238 یاریی كردووە و توانیویەتی 84 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button