ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بێنیامین شێشكۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات

چیرۆكەكە كۆتاییهات

Yariga App

یاریگا –

چیرۆكە دوور و درێژەكەی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ لە نێوان مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ كۆتاییهات و هێرشبەرە سلۆڤینییەكە پەیوەندی بە تیمەكەی روبن ئامۆریمەوە دەكات.

بێنیامین شێشكۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی سالزبۆرگەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و بەهای ئێستای یاریزانەكە 70 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، هەموو شتێک لە نێوان لایپزیگ و مانچێستەر یونایتد كۆتاییهات و بێنیامین شێشكۆ پەیوەندی بە شەیتانە سوورەكانەوە دەكات.

هێرشبەرە سلۆڤینییەكە بە بەهای 76.5 ملیۆن یۆرۆ و 8.5 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات.

یاریزانە 22 ساڵانەكە مۆڵەتی گەشتكردنی پیدراوە و لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد پشكنینەكانی پزیشكی دەكات و بەمزوانە وەک یاریزانی نوێی شەیتانە سوورەكان دەناسێندرێت.

شێشكۆ لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 87 یارییكردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button