ئیسپانیا

هێرشبەرێکی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە بەشداری خوان گامپەر ناکات

Yariga App

یاریگا –

فێران تۆرێس بەهۆی پێکانەوە لە یاریی بەرامبەر کۆمۆ بێبەش دەبێت.

لەدوای تەواوبوونی گەشتی ئاسیا و بردنەوە لە سێ یاریی دۆستانەدا، شاندی بارسێلۆنا ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕایەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان لە بارسێلۆنا و ئامادەنەبوونی فران تۆرێس جێگەی سەرنج بوو.

ئەو هێرشبەرە لە یاری کۆتایی گەشتی ئاسیا بەرامبەر یانەی دایگو بەشداری نەکرد، بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانییەوە بە تەنیا مەشقی کرد و بەشداریکردنی لە یارییەکەی خوان گامپەر بەرامبەر کۆمۆی ئیتاڵی کە رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر بەڕێوە دەچێت، ناکات.

لەلایەکی دیکەوە هانزی فلیک چوار یاریزانی لاوی بانگهێشتی تیپی یەکەم کردووە کە بریتین لە جۆفری تۆرێنتس، درو، گیێ فێرناندێز و تۆنی فێرناندێز و هەر چوار یاریزانەکەش چانسی یاریکردنیان لەم یارییەدا هەیە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 6ی ئێوارە، بلاوگرانا دووەم مەشق و راهێنانی بکات، هەروەها فلیک مەشقەکانی بەیانیان بۆ رۆژانی هەینی و شەممە دیاری کردووە بۆ ئەوەی وردەکاریی کۆتایی یارییەکەی خوان گامپەر بۆ یاریزانەکان روون بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button