دزییەکی گەورە لە کەمپی مەشقەکانی چێڵسی دەکرێت

یاریگا –
لەکاتی راهێنانەکاندا دزی لە کەمپی مەشقی چێڵسی دەکرێت.
چێڵسی رایگەیاندووە، بە بەهای نزیکەی 30 هەزار پاوەند کەلوپەلی کامێرا لە یاریگای مەشقەکانی کۆبهام دیار نەماون، ئەمەش وایکردووە پۆلیس لێکۆڵینەوە بکات. دزینی ئەم کەلوپەلانە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ شیکردنەوەی ئاست و ئامادەکاری تاکتیکی بەکاردێت، نیگەرانی لەناو یانەکەدا دروستکردووە.
رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە چەندین ئامێری تایبەت بە راهێنانی چێڵسی ونبوون لەکاتێکدا چەند ئەندامێکی یانەکە هێشتا لە پشووی هاوینەدان. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم کەلوپەلانە لە شوێنی تایبەت بە خۆیان نەبن و چاوەڕێ دەکەن ئەندامەکان بگەڕێنەوە لەوانەیە ئەوان هەڵیانگرتبن و جارێکی تر بدۆزرێتەوە. بەڵام بەهای ئەم کەلوپەلانە کە ونبوون ئەوەندە بەرچاون کە یانەکە بڕیاریداوە لێکۆڵینەوەی تەواو دەستپێبکات.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین یاریزانی چێڵسی بوونەتە ئامانجی دزیکردن لەو ناوچەیە. رەحیم ستێرلینگ یەکێک بوو لە قوربانییە بەناوبانگەکان، کاتێک لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 لەکاتێکدا بەشداری مۆندیالیقەتەری کردبوو دزی لە ماڵەکەی کرا. لە رووداوەکەدا دزەکان کاتژمێرێکی لوکسیان دزی کە بەهاکەی بە 300 هەزار پاوەند مەزەندە دەکرێت.