راپۆرتی تایبەتگرنگترین

تەواوی وردەکارییەکانی باڵۆن دۆری 2025؛ ململانێی باشترینەکانی جیهان

ئەمڕۆ هەموو شتێک لەبارەی بەربژێرەکان یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەربژێرانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکرێن و هەموو چاوەکان لەسەر سێ بەربژێرە سەرەکییەکەیە.

عوسمان دێمبێلێ و دیزێرێ دووێ، هەردوو ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ لامین یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا بەربژێری سەرەکین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.

هەریەکە لە رافینیا، ڤینسیۆس جونیۆر، محەمەد سەڵاح و کیلیان ئێمباپێ، لەوانەیە لە پلەکانی پێشەوەی بەربژێرانی باڵۆن دۆردا بن.

لەسەر ئاستی خانمان، بە ئەگەرێکی زۆر ئایتانا بۆنماتی خەڵاتەکە وەردەگرێت، سەرەڕای دۆڕانی بارسێلۆنا بەرامبەر ئارسیناڵ لە چامپیۆنزلیگ.

لە 22ی سێپتێمبەر/ئەیلوولی داهاتوودا لە شانۆی دو شاتلی بەناوبانگ لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، باشترینەکانی جیهان دیارییدەکرێن.

گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ سەرپەرشتی دابەشکردنی بەبەهاترین خەڵاتی تاکە کەسی لەسەر ئاستی جیهان دەکات.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1956 خەڵاتەکە دابەشکرا و لەوساتەوە ساڵانە باشترینەکانی تۆپی پێ دەستنیشاندەکات. لە ماوەی رابردوودا چەندین خەڵاتی دیکەی بۆ زیادکرا، لەوانەیە باشترین گۆڵپارێز، راهێنەر، یانە و کاریگەری مرۆیی

بەربژێرانی خەڵاتی کۆپا (باشترین یاریزانی ژێر 21 ساڵ)

  1. پاو کوبارسی – بارسێلۆنا
  2. دیزێرێ دووێ – پاریس سانجێرمان
  3. دین هاوسن – ریال مەدرید
  4. ئێستێڤاو – چێڵسی
  5. ئەیووب بوادی – لیل
  6. مایڵس لویس-سکێڵی – ئارسیناڵ
  7. رۆدریگۆ مۆرا – پۆرتۆ
  8. جواو نێڤێس – پاریس سانجێرمان
  9. لامین یامال – بارسێلۆنا
  10. کێنان یڵدز – یوڤێنتوس

بەربژێرانی خەڵاتی کۆپا (باشترین خانمە یاریزانی ژێر 21 ساڵ)

  1. میشێل ئاگیێمانگ – ئارسیناڵ/برایتن
  2. لیندا کایسێدۆ – ریال مەدرید
  3. ڤیکی کاپتێن – چێڵسی
  4. کلاودیا مارتینێز ئۆڤاندۆ – ئۆڵێمپیای پاراگوایی
  5. ڤیکی لۆپێز – بارسێلۆنا

خەڵاتی یاشین بۆ باشترین خانمە گۆڵپارێز

  1. ئان کاترین بێرگێر – گۆتام
  2. کاتا کۆڵ – بارسێلۆنا
  3. هانا هامتن – چێڵسی
  4. چیاماکا نادۆزی – ئارسیناڵ
  5. دافنی ڤان دۆمسێلار – ئارسیناڵ

خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز

  1. ئالیسن بەیکەر – لیڤەرپوول
  2. یاسین بۆنۆ – هیلال
  3. لوکاس چێڤالیێر – لیل
  4. تیبو کۆرتوا – ریال مەدرید
  5. جیانلویجی دۆناروما – پاریس سانجێرمان
  6. ئێمیلیانۆ مارتینێز – ئاستۆن ڤیلا
  7. یان ئۆبلاک – ئاتلێتیکۆ مەدرید
  8. دەیڤد رایا – ئارسیناڵ
  9. ماتز سێڵس – نۆتینگهام فۆڕێست
  10. یان سۆمەر – ئینتەر میلان

خەڵاتی یۆهان کڕۆیف بۆ باشترین خانمە راهێنەر

  1. سۆنیا بۆمپاستەر – چێڵسی
  2. ئارسەر ئیلیاس – بەڕازیل
  3. جەستن مادوگو – نایجێریا
  4. رێنێ سلێگێرس – ئارسیناڵ
  5. سارینا ڤیگمان – ئینگلتەرا

خەڵاتی یۆهان کڕۆیف بۆ باشترین راهێنەر

  1. ئانتۆنیۆ کۆنتی – ناپۆلی
  2. لویس ئێنریکێ – پاریس سانجێرمان
  3. هانزی فلیک – بارسێلۆنا
  4. ئێنزۆ مارێسکا – چێڵسی
  5. ئارنە سڵۆت – لیڤەرپوول

خەڵاتی باشترین یانەی – خانمان

  1. ئارسیناڵ
  2. بارسێلۆنا
  3. چێڵسی
  4. لیۆن
  5. ئۆرلاندۆ پڕاید

خەڵاتی باشترین یانە – پیاوان

  1. بارسێلۆنا
  2. بۆتافۆگۆ
  3. چێڵسی
  4. لیڤەرپوول
  5. پاریس سانجێرمان

باشترین خانمە یاریزانی ساڵ

    1. هانا هامپتن – چێڵسی
    2. پێرنیڵ هاردەر – بایرن میونشن
    3. لیندسی هیپس – لیۆن
    4. کلۆی کێڵی – ئارسیناڵ
    5. مارتا – ئۆرلاندۆ پراید
    6. فریدا مانوم – ئارسیناڵ
    7. ئێوا پاخۆر – بارسێلۆنا
    8. کلارا ماتیۆ – پاریس سانجێرمان
    9. ئالێسیا روسۆ – ئارسیناڵ
    10. کلاودیا پینیا – بارسێلۆنا
    11. ئالێکسیا پوتێلاس – بارسێلۆنا
    12. جۆوانا ریتینگ – چێڵسی
    13. کاڕۆلین ویەر – ریال مەدرید
    14. لیا ویڵیامسن – ئارسیناڵ
    15. ئاماندا گوتیرێس – پاڵمێراس
    16. پاتری گویجارۆ – بارسێلۆنا
    17. کارۆلین گراهام – بارسێلۆنا
    18. ئیستەر گۆنزالێس – گۆسەم
    19. کریستینا گیڕێل – یوڤێنتوس
    20. ئیمیلی فۆکس – ئارسیناڵ
    21. تێموا چاوینگا – کانسان سیتی
    22. میلچیێ – لیۆن
    23. ستیف کاتڵێی – ئارسیناڵ
    24. سۆفیا کانتۆرێ – یوڤێنتوس
    25. کلارا بول – بایرن میونشن
    26. ماریۆنا – ئارسیناڵ
    27. ساندی باڵتمۆر – چێڵسی
    28. باربارا – ئۆرلاندۆ پراید
    29. لوسی برۆنز – چێڵسی
    30. ریتینگ – چێڵسی

 

باشترین یاریزانی ساڵ (پیاوان)

    1. عوسمان دێمبێلێ – پاریس سان جێرمان
    2. جیانلویجی دۆناروما – پاریس سانجێرمان
    3. جود بێڵینگهام – ریال مەدرید
    4. دیزێرێ دوێ – پاریس سانجێرمان
    5. دەنزیڵ دومفریس – ئینتەر میلان
    6. گویراسی – بۆڕووسیا دۆرتموند
    7. ئێرلینگ هالاند – مانچێستەر سیتی
    8. ڤیکتۆر یۆکێرێش – ئارسیناڵ
    9. ئەشرەف حەکیمی – پاریس سانجێرمان
    10. هاری کەین – بایرن میونشن
    11. کڤاراتسخێلیا – پاریس سانجێرمان
    12. لیڤاندۆڤسکی – بارسێلۆنا
    13. ئالێکس ماک ئالتستەر – لیڤەرپوول
    14. لاوتارۆ مارتینێز – ئینتەر میلان
    15. سکۆت مەکتۆمینەی – ناپۆلی
    16. کیلیان ئێمباپێ – ریال مەدرید
    17. نونو مێندێز – پاریس سانجێرمان
    18. جواو نێڤێس – پاریس سانجێرمان
    19. پێدری – بارسێلۆنا
    20. کۆڵ پاڵمەر – چێڵسی
    21. مایكڵ ئۆلیس – بایرن میونشن
    22. رافینیا – بارسێلۆنا
    23. دێکلان رایس – ئارسیناڵ
    24. فابیان رویز – پاریس سانجێرمان
    25. لامین یامال – بارسێلۆنا
    26. ڤیتینیا – پاریس سانجێرمان
    27. فلۆریان ڤیرتز – لیڤەرپوول
    28. محەمەد سەڵاح – لیڤەرپوول
    29. ڤینیسیۆس جونیۆر – ریال مەدرید
    30. ڤان دایک – لیڤەرپوول

چەند خەڵات دابەش دەکرێن؟

لە رێوڕەسمی ئەمڕۆدا، بەربژێرانی باشترین یاریزانی جیهان، باشترین یاریزانی لاوی جیهان، خەڵاتی یاشین، خەڵاتی یۆهان کڕۆیف، باشترین خانمە یاریزان دەستنیشان دەکرێن.

خشتەی رێوڕەسم

*بەکاتی هەولێرە.

      • 13:30 – باشترین خانمە یاریزانی لاو (5 بەربژێر)
      • 13:45 – باشترین یاریزانی لاو (10 بەربژێر)
      • 14:00 – باشترین خانمە گۆڵپارێز (5 بەربژێر)
      • 14:15 – باشترین گۆڵپارێز (10 بەربژێر)
      • 14:30 – خەڵاتی یۆهان کڕۆیف (باشترین خانمە راهێنەر – 5 بەربژێر)
      • 14:45 – خەڵاتی یۆهان کڕۆیف (باشترین راهێنەر – 5 بەربژێر)
      • 15:00 – باشترین یانەی خانمان (5 یانە)
      • 15:15 – باشترین یانە (5 یانە)
      • 16:00 – باشترین خانمە یاریزان (30 بەربژێر)
      • 16:15 – باشترین یاریزان (30 بەربژێر)

شیکردنەوەی باڵۆن دۆری 2025

    • باڵۆن دۆری پیاوان: دەدرێتە باشترین یاریزانی وەرزی 2024-25.
    • باڵۆن دۆری خانمان: دەدرێتە باشترین خانمە یاریزانی وەرزی 2024-25.
    • خەڵاتی کۆپا (پیاوان): باشترین یاریزانی ژێر 21 ساڵ دەستنیشاندەکات.
    • خەڵاتی کۆپا (خانمان): باشترین خانمە یاریزانی ژێر 21 ساڵ دەستنیشاندەکات، بۆ یەکەمجارە پێشکەش دەکرێت.
    • خەڵاتی یاشین (پیاوان): دەدرێتە باشترین گۆڵپارێز.
    • خەڵاتی یاشین (خانمان): دەدرێتە باشترین خانمە گۆڵپارێز.
    • خەڵاتی گێرد مولەر (پیاوان): دەدرێتە باشترین گۆڵکار لەسەر ئاستی یانە و یارییەکانی نێودەوڵەتی.
    • خەڵاتی گێرد مولەر (خانمان): دەدرێتە باشترین خانمە گۆڵکار لەسەر ئاستی یانە و یارییەکانی نێودەوڵەتی. یەکەمجارە دەستنیشاندەکرێت.
    • باشترین یاریزانی ساڵ: باشترین یاریزان لەسەر ئاستی جیهان بە پەشتبەستن بە ئاماری یاریزان و دەستکەوتەکانی یانە دەستنیشاندەکرێت.
    • باشترین خانمە یاریزانی ساڵ: باشترین خانمە یاریزان لەسەر ئاستی جیهان بە پەشتبەستن بە ئاماری یاریزان و دەستکەوتەکانی یانە دەستنیشاندەکرێت. لە ساڵی 2022 دەستیپێکردووە.
    • خەڵاتی سۆکراتێس: دەدرێتە یاریزانێکی پیاو یان خانم، ئەمەش بە پشتبەستن بە کاریی مرۆیی و کاریگەری کۆمەڵایەتی دوور لە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button