ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ مانگی داهاتوو کلاسیکۆی ئەفسانەکان بەڕێوەدەچێت

Yariga App

یاریگا –

مانگی داهاتوو ئەفسانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕوودەبنەوە.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لە 27ـی ئەیلولی 2025، ئەفسانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یارییەکی دۆستانە لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا رووبەڕوودەبنەوە.

یارییەکە کاتژمێر 20:00 بەکاتی هەولێر لە یاریگای گێلۆرا بونگ بەڕێوەدەچێت کە یاریگاکە دەتوانێت 77 هەزار هاندەر لەخۆ بگرێت.

یانە کاتالوونیەکە بەفەرمی ئاشکرایکردووە هەریەکە لە رۆڤاڵدۆی بەڕازیلی و کارلێس پویۆڵی ئیسپانی بەشداری یارییەکە دەکەن و لە رۆژانی داهاتوو ناوی یاریزانانی دیکەش ئاشکرا دەکرێن.

کلاسیکۆی ئەفسانەکان تاوەکوو ئێستا نۆ جار بەڕێوەچووە و ئەم یارییە دەبێتە دەیەمین رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button