بۆمب؛ هه‌ولێر گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی ئه‌لمێریا ده‌گوازێته‌وه

یاریگا –
یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئاریان سیڤۆی گۆڵپارێزی پێشووی ئەلمێری سیتی هۆڵەندی گفتوگۆ ده‌كات و هه‌وڵده‌دات بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
ئاریان سێڤۆ، یەکێکە لەو گۆڵپارێزانەی کە سەرەڕای لەدایکبوونی لە دەرەوەی عێراق، خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقییە و لە چەندین یانەی جیاوازدا یاریی کردووە.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له كه‌سه نزیكه‌كانی گۆڵپارێزه‌كه زانیاری ده‌ستكه‌وتوه كه یانه‌ی هه‌ولێر داوای ئه‌م گۆڵپارێزه‌ی كردووه و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردووه، له ئه‌كادیمیا و ئایاکس ئه‌مستردام ده‌ركه‌تووه و یاریی بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌و ووڵاته كردووه.
یاریگا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا زانیاری ده‌ستكه‌ووتوه، هه‌ولێر پێشنیازی ئه‌م گۆڵپارێزه‌یان بۆ ستافی باسم قاسمی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه كردووه، سافهكهش رازیبوونه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزه‌كه ده‌ست پێبكه‌ن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رێگه نادات گۆڵپارێزك ره‌گه‌نامه‌ی عێراقی نه‌بێت یاریی بۆهیچ یانه‌یه‌ك بكات، به‌ڵام ئه‌م گۆڵپارێزه ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و هۆڵه‌ندی هه‌یه.
ئاریان سیڤۆ كێیه؟
ناوی تەواوی ئاریان ئیبراهیم سێڤۆیه له 25ی ئاداری 1998 له هۆڵه‌ندا له دایكبووه، سەرەڕای لەدایکبوونی لە هۆڵەندا، خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقییە و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق كردووه، ئێستا نیشتەجێیەی هۆڵه‌ندایه.
ئاریان سێڤۆ كاروانی یاریكردنی لە ئەکادیمیاکانی تۆپی پێی هۆڵەندا دەستپێکردووە، کە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی پەرەپێدانی یاریزانان لە جیهاندا دادەنرێت، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شێوازی یارییکردن و پەرەپێدانی تواناکانی وەک گۆڵپارێزێک هەبووە.
كاروانی یاریكردنی:
ئاریان سێڤۆ لە ئەکادیمیاکانی تۆپی پێی هۆڵەندا ده‌ركه‌تووه، له ساڵانی 2007 تاوه‌كو 2010 لە ئەکادیمیای بەناوبانگی ئەجاکس یاریی کردووە، کە یەکێکە لە باشترین ئەکادیمیاکانی جیهان.
له ساڵی 2010 په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئێف سی ئه‌مستردام كردووه و له‌ساڵی 2014 چۆته ئه‌كادیمای یانه‌ی ئهڵمێریای ئیسپانی و پارێزگاری له تۆڕی گۆڵی لاوانی ئهلمێڕیا كردووه.
لە ساڵانی 2017 تاوه‌كو 2019 وەک گۆڵپارێز لە تیپی دووەمی ئالمێر یاریی کردووە .
لە کانوونی دووەمی 2020 پەیوەندی بە یانەی زاخۆ کردووە، بۆ ماوەی شەش مانگ له‌و یانه‌یه یاریی کردووە، یانه‌كه‌ی پرا ده‌لال یه‌كه‌م وێستگه‌ی یاریی كردنی بووه له عێراق.
ئاریان دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دیوانیه كرد، بەپێی هەندێک سەرچاوە، کێشەی دارایی لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەبووە، كێشه‌كه‌شی به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی شایسته داراییه‌كانی بووه ریزی یانه‌كه‌ی جێهێشووه.
لە 1ی تەمموزی 2024 پەیوەندی بە یانه‌ی ڤی ڤی یونیکەم لێلیستادی هۆڵەندییەوە ده‌كات وەک گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ئه‌م یانه‌یه
سەرەڕای لەدایکبوونی لە هۆڵەندا، ئاریان سێڤۆ پەیوەندی بە هەڵبژاردەی لاوانی عێراقەوە کردووە.
سێڤۆ لە تیپی خوار 19 ساڵان و 23 ساڵانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی كردووه،به یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی ژیانی نێودەوڵەتی ئه‌و گۆڵپارێزه داده‌نرێت و لە پێکهاتەی ئەو هەڵبژاردەیەدا بوو کە بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵانی 2020 كرد، ئەمه‌ش هەلێکی باش بوو تاوه‌كو تواناکانی خۆی نیشان بدات .