یاریگا كێشه‌ی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لۆكاس توورسی له‌گه‌ڵ دهۆك ئاشكرا ده‌كات

یاریگا –
یانه‌ی دهۆك چه‌ند رۆژێكه گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لوكاس توورسی به‌رازیلی چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیاری له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا ده‌ستكه‌وتووه، كه كێشه‌ی لوكاس توورسی له‌گه‌ڵ دهۆك له نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر نرخی گرێبه‌سته‌كه‌یه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن.
یاریگا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی زاخۆ و میینا و هه‌ولێر ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رگریكاره به‌رازیلیه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام گفتۆگۆكانی لوكاس له‌گه‌ڵ دهۆك هێشتا نه‌گه‌یشتۆته بنبه‌ست و یاریزانه‌كه‌ش ئاره‌زووی مانه‌وه له‌دهۆك ده‌كات.
یاریگا ئه‌وه‌ی زانیوه، یانه‌ی میینا ئاماده‌یه 150 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ یه‌ك وه‌رز به یاریزانه‌كه بدات، هه‌ولێر و زاخۆش ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام یاریزانه‌كه هێشتا هیچ بریارێكی نه‌داوه چاوه‌ڕوانه دهۆك بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو درێسی هه‌لۆكانی چیا بپۆشێت.
لوكاسی 29 ساڵ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ دهۆك به‌شداری 21 یاریی كرد، دوو گۆڵ و ئه‌سیستێكی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌كه نازناوی جامی عێراق و جامی یانه‌كانی كه‌نداوی برده‌وه.