ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە

درێسە ئەفسانەییەکە دەپۆشێت..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گرێبەستی گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری لاوی ئیسپانی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید چالاکانە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری تەمەن 21 ساڵان دەکات و دەیەوێت بەزووترین کات واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکە بکرێت.

گۆنزالۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان هەشت ملیۆن یۆرۆیە.

ریال مەدرید لە مانگی تەمووزەوە بڕیاری لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە داوە، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەکە لە جامی جیهانی یانەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.

بۆیە بەمزووانە ریال مەدرید گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، گۆنزالۆش دەیەوێت لە مێرێنگی بمێنێتەوە و بۆ پۆشینی درێسی ژمارر 9ـی ئەفسانەیی یانەکە بەپەرۆشە.

گۆنزالۆ گارسیا لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، بە درێسی تیپی یەکەم بەشداریی 12 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و نازناوێکی لالیگای لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە.

گۆزالۆ گارسیا گرەوەکەی لە ئێندریک بردەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button