دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پاریس ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی دەوێت و مانچێستەر یونایتد هێرشبەرە دڵخوازەکەی دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی شێشکۆ لەگەڵ لایپزیگ کۆدەبێتەوە – فلۆریان پلێتنبێرگ
ئەگەر لیڤەرپوول برادلی بارکۆلا بگوازێتەوە، ئەوا پاریس سانجێرمان گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید واژۆ دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ
مانچێستەر یونایتد لەگەڵ بڕایتن گفتوگۆی گواستنەوەی کارلۆس باڵیبا، ناوەڕاستکاری تەمەن 21 ساڵ دەکات – ئاتلێتیک
ئێڤەرتن دەیەوێت بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەست لەگەڵ جاک گریلیش، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی واژۆ بکات – سکای سپۆرتس
ئالێکساندەر ئیزاک بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی نیوکاسڵی نەکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی دەدات – دەیلی مەیڵ
نیوکاسڵ ئۆفەرێک بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە مالیک تیاو دەکات بەڵام ئەیسی میلان ئۆفەرەکە قبووڵ ناکات و دەیەوێت پارێزگاری لە بەرگریکارە 23 ساڵانییەکەی بکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
نۆتینگهام لە گواستنەوەی دۆگلاس لویز، ئەستێرەی تەمەن 27 ساڵانی یوڤێنتوس نزیکبووەتەوە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
لایپزیگ لەگەڵ لیڤەرپوول دەستی بە گفتوگۆی گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت کردووە – دەیڤد ئۆرنشتاین
سعوودیەکان ماتیۆ کۆڤاسیچی کڕواتییان کردووەتە ئامانج، بەڵام ناوەڕاستکارەکە دەیەوێت لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە – فابریزۆ رۆمانۆ