پەرەسەندنی خێرا لە هەوڵی ئەڵمانییەکان بۆ گواستنەوەی ئیلیەت

یاریگا –
پێشهاتەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت بۆ خولی ئەڵمانی خێرا روودەدەن و پەرەسەندنی نوێ ئاشکراکرا.
دیارترین ئەو گواستنەوانەی لەم هاوینە لە بۆندسلیگاوە روویانکردووەتەوە پرێمەرلیگ؛ فلۆریان ڤیرتز، جێرێمی فریمپۆنگ، هوگۆ ئێکیتیکێ و چاڤی سیمۆنیش هێندەی نەماوە بۆ چێڵسی یەکلایی بێتەوە.
دوێنێ بوو رۆژنامەنووسی ناودار دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردەوە کە یانەی لایپزیگ لەگەڵ لیڤەرپوول گفتوگۆی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی هارڤی ئلیەت.
ئەڵمانییەکان بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی لیڤەرپوول گفتوگۆیان لەگەڵ رێدز دەستپێکرد
بەگوێرەی نوێترین زانیارییش کە فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئێستا یانەکەی بۆندزلیگا لەگەڵ خودی یاریزانە ئینگلیزیەکە گەیشتووەتە قۆناخی گفتوگۆی پێشکەوتوو لەسەر مەرجە کەسییەکانی ئیلیەت.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایشی کردووە کە بژاردەی خواستن، کڕینەوەی ناچاریی و گرێبەستی هەمیشەیی هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە.
پلێتنبێرگ خواستی یاریزانەکەشی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بەپەرۆشە بۆ پەیوەندیکردن بە لایپزیگەوە.
🚨🆕 Harvey #Elliott and RB Leipzig are already in advanced talks over personal terms. Leipzig want him, as revealed days ago.
Concrete negotiations between the clubs are expected to follow once a verbal agreement is in place. Loan with option, obligation, or a permanent deal?… pic.twitter.com/QTzWFhPjYh
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) August 6, 2025