فەرمی؛ زاخۆ گرێبەستێکی گەورەی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
عەلائەدین دالی، گۆڵکارە سوورییەکە لە دەرگای زاخۆ له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بەردەوام ده‌بێت.
یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ عەلائەدین دالی، هێرشبەری پێشووی یانەی گەرمە واژۆکردووە و گۆڵکارە سووریەکە لە وەرزی نوێ درێسی یانەکەی پرا دەلال دەپۆشێت.
پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرای کردبوو، زیاتر له 20 رۆژ بوو زاخۆ له‌گه‌ڵ دالی له گفتوگۆدابووە و چه‌ند رۆژێک له‌مه‌و به‌ر به‌ته‌واوی رێککەوتن. ئەمشەویش، زاخۆ گواستنەوەی هێرشبه‌ره نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا کرد.
عه‌لائه‌دین دالی، ئەستێرەی نێودەوڵەتی سووری وه‌رزی رابردوو له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ یانه‌ی گه‌رمه بەشداری له 25 یاریی كردووه؛ پێنج گۆڵ و ئه‌سیستێكی هه‌بوو.
دالی پێشتر له خولی عێراق یاریی بۆ یانه‌كانی ئەمانەی بەغدا و نه‌فتی میسان كردووه، له‌گه‌ڵ نه‌فتی میسان دوو وه‌رز له‌مه‌و به‌ر به تۆماركردنی 17 گۆڵ، پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا.
عەلائەدین دالی کێیە؟
عەلائەدین یاسین دالی، له 3ـی کانوونی دووەمی 1997 لە شاری حەمای سووریا له دایكبووه، وەک هێرشبەر یاری دەکات، دالی پێش ئەوەی روو لە خولی عێراقی بکات، لە خولی نایابی سووریا ناوی ده‌ركرد و و توانی نازناوی گۆڵکاری خولەکە بەدەست بهێنێت.
شێوازی یاریکردن و تایبەتمەندییەکانی
جووڵەی بێ تۆپ: زۆر ژیرانە لەناو هێڵی بەرگری رکابەردا دەجووڵێت، ئەمەش بۆشایی بۆ خۆی و بۆ هاوکارەکانی دروست دەکات، هەرچەندە شوێنی سەرەکی هێرشبەری ژمارە 9یه بەڵام دەتوانێت وەک هێرشبەری باڵ یان هێرشبه‌ری دووه‌م یاریی بكات.
تۆپهاوێژەکان ناوەستن؛ زاخۆ گرێبەستی هێرشبه‌رێكی گه‌وره لە بەرژەوەندی خۆی تەواو دەکات