بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کڕیارێکی زەبەلاح بۆ گواستنەوەی رۆدرێگۆ دەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

لە هێشتا بە ناڕوونی مانەوەی دۆخی رۆدریگۆ لە ریال مەدرید، خوازیاری نوێ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەرکەوتووە.

رۆدریگۆ هەر لە کۆتا ساڵی راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی و تا هاتنی چابی ئالۆنسۆ هێشتا چارەنووسی یەکلایی نەکراوەتەوە لەوەیە هەر وەک یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت یاخود دەبێتە کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ راهێنەرە ئیسپانیەکە. ئەو دۆخەش وایکرد یانەکانی وەک ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی و چەندین یانەی دیکەی ناودار هەوڵی خۆیان بۆ بدەن.

بەگوێرەی نوێترین پکە سەرچاوەکانی تایبەت بە گواستنەوەکان پشتبەست بە زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی پاریس سانجێرمان ئامانجیەتی ئەستێرە بەڕازیلیەکە بچێتەپێشەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، جووڵەی پاریسیەکان بەرەو رۆدریگۆ پەیوەستە بە بڕیاری برادلی بارکۆلا. له ئەگەری یەکلابوونەوە لە رۆشتنی ئەستێرە فەڕەنسیەکەیان، ئەوا رۆدریگۆ بژاردەی سەرەکییان دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button