بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەک میلان جێدەهێڵێت و دەچێتە پرێمەرلیگ

هەمووشتێ لەگەڵ خودی یاریزانەکە یەکلایی بووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیوکاسڵ لەگەڵ ئەستێرەیەکی ئەیسی میلان گەیشتوونەتە رێککەوتن و وردەکارییەکەشی بڵاوکراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، نیوکاسڵ لەگەڵ مالیک تیاو گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکیی تەواوەتی کە تا 2029 لەو یانەیە بەردەوامبێت.

پلێتنبێرگ ئەوەشی نووسیوە کە هێشتا گفتوگۆ لەسەر ئاستی هەردوو یانە بەردەوامیی هەیە، بەڵام ماسیملیانۆ ئالێگری سوورە لەسەر هێشتنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانیەکە.

هەر بەپێی رۆژنامەنووسەکەی تۆڕی هەواڵی سکای، دوایین ئۆفەری نیوکاسڵ 30 ملیۆن یۆرۆ بووە. لەولاشەوە بایەر لیڤەرکوزن چاودێری دۆخەکە دەکات تا لەو یاریزانە 23 ساڵە پچێتەپێشەوە.

میلان لە وەرزی نوێ بەشداریی هیچ کێبڕکێیەکی ئەوڕوپی ناکات، هەربۆیە یانەکانی بەشدار لە خول و پاڵەوانێتیەکانی ئەو کیشوەرە، دەیانەوێ سوود لەو دۆخە ببینن و ئەستێرەکانیان لێ بڕفێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button