ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ ئەیسی میلان گرێبەستێكی راگەیاند

یاریگا –
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەفەرمی گواستنەوەی ئاردۆن یاشاری ناوەڕاستكاری سویسری یانەی كڵەب بروجی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
Now, it’s official. Ardon is one of us! 🔴⚫ #WelcomeJashari
— AC Milan (@acmilan) August 6, 2025
ئاردۆن یاشاری بە گرێبەستێک بە بەهای 39 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەكو 2030 پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات.
ناوەڕاستكارە سویسرییەكە لەگەڵ ئەیسی میلان درێسی ژمارە 30 دەپۆشێت.
یاشاری لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی لوزێرنەوە بە بەهای 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە كڵەب بروجەوە كرد و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 32 ملیۆن یۆرۆیە.
یاشاری لەگەڵ كڵەب بروج بەشداری 52 یارییكرد و توانی چوار گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.
