ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێڤەرتن یەکەم جوڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی جاک گریلیش دەکات

گفتوگۆی فەرمی دەستیپێکردووە..

Yariga App

یاریگا –

ئێڤەرتن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جاک گریلیش، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەستپێدەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن دەیەوێت بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ جاک گریلیش واژۆ بکات و بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە.

ئۆرنشتاین ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاسان نییە ئێڤەرتن بتوانێت یاریزانەکە بگوازێتەوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن و هەوڵی تەواوی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی جاکی دەدەن.

یاریزانە 29 ساڵانییەکە متمانەی پێپ گواردیۆلای لەدەستداوە و فەیلەسووف چیدیکە ئامادە نییە بەشێوەی سەرەکی پشتی پێ ببەستێت.

گریلیش لە هاوینی 2021 بەبڕی 117.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 28 ملیۆن یۆرۆیە.

جاکی بەدرێسی مانچێستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 157 یاریی کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button