ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ داروین نونێز پەیوەندی بە هیلال دەکات

Yariga App

یاریگا –

هیلال بۆ گواستنەوەی داروین نونێز، هێرشبەری ئوروگوایی لەگەڵ لیڤەرپوول رێککەوت.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هیلال لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و داروین نونێز بەبڕی 56.6 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە سعوودیەکە دەکات.

دووشەممەی رابردوو داروین نونێز، هێرشبەری رێدز لەگەڵ هیلال لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوت و رووناکی سەوزی بۆ پەیوەندیکردن بە خولی رۆشن هەڵکرد.

نونێز بە پڕۆژەی سعوودیەکان سەرسامە، سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری نوێی یانەکە کاریگەری لەسەر بڕیاری هێرشبەرەکەی رێدز هەبووە و رازیکردووە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ رێدز هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە.

نوێنز بە درێسی لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 143 یاریی کردووە، 40 گۆڵی کردووە و 26 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکلی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی خولی ئینگلتەرا و نازناوێکی قەڵخانی ئینگلتەرای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

دوایین پەرەسەندن؛ هیلال ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەشی داروین نونێز دەكات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button