بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ هیلال ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەشی داروین نونێز دەكات

ئینزاگی هێرشبەرە ئوروگواییەكەی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی ئۆفەرێكی سەرسوڕهێنەر پێشكەش بە داروین نونێز هێرشبەری ئوروگوایی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەكات.

نونێز لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی بێنفیكاوە بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و تاوەكو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ رێدز هەیە.

هێرشبەرە ئوروگوایییەكە لەو كاتەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كردووە نەیتوانیووە جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یۆرگن كڵۆپ و ئارنە سڵۆت بكاتەوە و لە دوای گواستنەوەی هوگۆ ئێكیتیكی و هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک پێشبینی دەكرێت لە مێركاتۆی هاوینەدا ئانفیڵد جێبهێڵێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ساشا تاڤۆلیێری، داروین نونێز یەک هەنگاو لە هیلالەوە دوورە، یانە سعوودییەكە ئۆفەرێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن دۆلار پێشكەشكردووە.

هیلال دەیەوێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا گرێبەستەكە یەكلاییبكاتەوە و بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی پێشكەشی لیڤەرپوول دەكات.

نونێز لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری 143 یارییكردووە و توانیویەتی 40گۆڵ بكات و 26 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button