دوایین پەرەسەندن؛ ئەمڕۆ چارەنووسی دوو یاریزانی بارسێلۆنا یەكلاییدەبێتەوە

یاریگا –
ئەمڕۆ چارەنووسی هەریەک لە هیكتۆر فۆرت و ئیناكی پێنا لەگەڵ بارسێلۆنا یەكلاییدەبێتەوە.
بارسێلۆنا لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ خوان گارسیا و ماركوس راشفۆرد واژۆ كرد.
🚨 Cumbre de Iñaki Peña y Héctor Fort con sus agentes para analizar su futuro
✍️ @martinezferran https://t.co/2w3i3wCPAp
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) August 5, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، ئەمڕۆ هیكتۆر فۆرت و ئیناكی پینا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانیان كۆدەبنەوە و چارەنووسی خۆیان لەگەڵ یانەكە یەكلاییدەكەنەوە.
هیكتۆر فۆرت ئۆفەری لەبەردەستدایە، بەڵام بژاردەی مانەوەی لە بارسێلۆنا تاوەكو دوای مۆندیالی ژێر 20 ساڵان رەتناكاتەوە، ئەگەر لە مۆندیال ئاستێكی بەرز پێشكەشبكات ئەوا ئۆفەری گەورەتری پێشكەشبكرێت.
ئیناكی پێنا چاوەڕێی ناونوسكردنی خوان گارسیا و ڤۆیچێخ چێزنی دەكات، ئەگەری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و پاشان جێهێشتنی یانەكەی بە خواستن هەیە.
بارسێلۆنا 10 مانگ لە جامی خوان گامبەر بەرامبەر كۆمۆی ئیتاڵی یارییدەكات.