چارەنووسی گرینوود یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا –
مەیسن گرینوود ئامادەیە لەمەودوا یاری بۆ هەڵبژاردەی جامایکا بکات.
گرینوود تەنیا یەک یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرد پێش ئەوەی لە ساڵی 2023 مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری ببێت، لەو کاتەوە کار لەسەر گۆڕینی رەگەزنامەی خۆی دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێی نێودەوڵەتی.
دوای ئەوەی رەگەزنامەی جامایکی پێبەخشرا، ئێستا گرینوود لە لێواری بانگهێشتکردنی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتەدایە، کە ئەمەش یەکەم یاری نێودەوڵەتی دەبێت لە ماوەی پێنج ساڵدا. بی بی سی سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشبەرەکەی مارسیلیا پاسپۆرتی جاماییکیشی پێدرا بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گۆڕینی رەگەزنامەی بەتەواویەتی.
گواستنەوەی گرینوود بەشێکە لە پلانی یەکێتی تۆپی پێی جامایکا و ستیڤ مەکلارێنی راهێنەر بۆ راکێشانی یاریزانانی لەدایکبووی بەریتانیا کە رەگ و ریشەی کاریبییان هەیە. لەو کاتەوەی تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی چیرۆکی وەرزشی یاریزانەکە لە هەلبژاردەی ئینگلتەرا کۆتایی هات، یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکە لە یانەی مارسیلیا لە سەردەمی رۆبێرتۆ دیزربی لە ئاستێکی باشدایە و تەنانەت نەسڕی سعوودیش بە جیدی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەکە دەدات.