ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بێنیامین شێشكۆ یانەی داهاتووی هەڵبژارد

لە نێوان مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ خۆی یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا

بێنیامین شێشكۆ، هێرشبەری سلۆڤینی یانەی لایپزیگ یانەی داهاتووی دەستنیشانكرد.

لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینە، ناوی شێشکۆ بەردەوام بە چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ دەبەسترایەوە و لەسەرووی هەموویانەوە ئارسیناڵ، بەڵام دواتر یانە لەندەنییەکە ئامانجی خۆی یەکلاییکردەوە و لە کۆتاییدا ڤیکتۆر یۆکێرێشی لە سپۆڕتینگ لیسبۆن گواستەوە.

ئێستا شێشکۆ بووەتە ئامانجی سەرەکی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد. هەرچەندە نیوکاسڵ هەنگاوی فەرمیشی ناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایپزیگ وەڵامی ماگپایسی نەداوەتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، بێنیامین شێشكۆ مانچێستەر یونایتدی بەسەر نیوكاسڵدا هەڵبژاردووە و دەیەوێت پەیوەندی بە ئۆڵد ترافۆردەوە بكات.

دوێنێ مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن گۆڕانكاری بۆ دەستبەرداربوون لە بێنیامین شێشكۆ پێشكەشی لایپزیگ كرد و پێشتریش نیوكاسڵ ئۆفەری فەرمی پێشكەشكردووە.

دوای ئەوەی بێنیامین شێشكۆ مانچێستەر یونایتدی هەڵبژارد، نیوکاسڵ لە کێبڕکێی گواستنەوەی دەکشێتەوە و بەدوای هێرشبەرێکی دیکەدا دەگەڕێت.

بێنیامین شێشكۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی سالزبۆرگەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و بەهای ئێستای یاریزانەكە 70 ملیۆن یۆرۆیە.

شێشكۆ لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 87 یارییكردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button