
یاریگا –
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و ماک گیو، هێرشبەری چێڵسی پەیوەندی بە سەندرلاند دەکات.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مارک گیو ئێستا لە سەندرلاندە و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، لەگەڵ یانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە سەندرلاند دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، سەندرلاند مافی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەی نابێت، گیو ل پلانەکانی چێڵسیدایە و بەیەکجاری دەستبەرداری نابن.
مارک گیو لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە، هاوینی 2024 لە بارسێلۆناوە بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەیە.
یاریزانە 19 ساڵانییەکە بە درێسی چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 16 یاریی کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 619 خولەک یاریی کردووە و 6 گۆڵی کردووە.
🚨 EXCL: Marc Guiu currently on Wearside undergoing a Sunderland medical.
🚂 The striker travelled yesterday after a couple of false starts as he was having a break following the Club World Cup.
🤝 #SAFC have agreed a season-long loan with Chelsea.
✔️ Should be finalised later… https://t.co/1if6mNKWLw— Keith Downie (@SkySports_Keith) August 6, 2025