بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ هیلال لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک نزیكدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

داروین نونێز، ئەستێرەی ئوروگوای یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی یەكێكە لە هێرشبەرە داواكراوەكانی مێركاتۆی هاوینە و چەند یانەیەک بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكە لەسەر هێڵن.

نونێز لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی بێنفیكاوە بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و تاوەكو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ رێدز هەیە.

هێرشبەرە ئوروگوایییەكە لەو كاتەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كردووە نەیتوانیووە جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یۆرگن كڵۆپ و ئارنە سڵۆت بكاتەوە و لە دوای گواستنەوەی هوگۆ ئێكیتیكی و هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک پێشبینی دەكرێت لە مێركاتۆی هاوینەدا ئانفیڵد جێبهێڵێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هیلال نزیكە لە تەواوكردنی گرێبەستی داروین نونێز دوای ئەوەی بە شێوەیەكی زارەكی لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتە رێككەوتن.

رێككەوتن لە نێوان هەردوو یانە یەكلاییبووەتەوە و هیلال لەگەڵ یاریزانەكە دەربارەی مەرجەكانی كەسی لە گفتوگۆدایە. بڕیارەكە لەدەستی نونێزدایە و گفتوگۆكان بەردەوامە. ئینزاگی هێرشبەرە ئوروگواییەكەی دەوێت.

نونێز لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری 143 یارییكردووە و توانیویەتی 40گۆڵ بكات و 26 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button