
یاریگا –
مانچێستەر سیتی لەئێستاوە کەوتوونەتەخۆ بۆ دانانی بەربەست لەبەردەم هەوڵەکانی ریال مەدرید.
ریال مەدرید لەوەی رۆشتنی یەکجارەکیی تۆنی کرووسەوە چاویان لە گواستنەوەی رۆدریە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە گەورەیە. بەڵام پێکانە درێژخایەنەکەی ئەستێرە ئیسپانییەکە لەلایەک و بەربەستەکانی سیتی لەلایەکی دیکەوە هەرجارێک رێگربووە لە بەردەم نیازەکانی ریال.
بەگوێرەی دوایین زانیاریی، سیتی ئێستاش یانە شاهانەکە وەک مەترسیەک دەبینێت بۆ پەلکێشکردنی رۆدری لە یاریگای ئیتیحادەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کارگێڕی مانچێستەر سیتی دەیانەوێ رۆدری بکەنە دووەم بەرزترین مووچە لەنێو سەرجەم یاریزانەکاندا، واتا راستەوخۆ لەدوای ئێرلینگ هالاندەوە کە ئەم ئەستێرە نەرویجیە خاوەنی بەرزترین مووچەیە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە کە سیتیزنس دەیانەوێ متمانە بەو یاریزانە کاریگەرەی هێڵی ناوەڕاست پیشان بدەنەوە. ئێستا هەموو بڕیارەکان لەسەر رۆدری وەستاوە، وەکتر گرێبەستە نوێیەکە بەتەواوەتی ئامادەیە.
هالاند کە سەرەتای ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی نوێکردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەوکاتی بیئن سپۆرتس، مووچەکەی لە 515 هەزار دۆلاری هەفتانەوە بەرزکراوەتەوە بۆ 650 هەزار. واتا 135 هەزار دۆلار زیاتر لەوەی پێشتر پێیدەدرا.
🚨🔵 Manchester City are set to offer new contract to Rodri valid until June 2029.
He could become the second best paid player after Haaland, decision up to Rodri.
City want to show their trust in Rodri with new deal almost ready to be offered. pic.twitter.com/wpuptMGTYb
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 5, 2025
بەو نوێکردنەوەیەش، هێرشبەرە نەرویجیەکە تا ساڵی 2034 لە یاریگای ئیتیحاد دەمێنێتەوە. هەربۆیە یانەکەش دەیانەوێ رۆدری بە هەمان شێوەی هالاند رازی بکەن بە مانەوە لە ریزەکانیان.