فەرمی؛ زاخۆ گرێبەستێکی دیکەی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
بەفەرمی زاخۆ گرێبەستی ئوسامە رەشید، یاریزانی پێشووی یانەی هەولێری راگەیاند.
یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستیان لەگەڵ ئوسامە رەشید، ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق واژۆکردووە، کە ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی بۆ یانەی هەولێر دەکرد.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە 23ـی تەمووزی 2025 ئاشکرایکرد، یانەی زاخۆ گفتوگۆی جددی لەگەڵ ئوسامە رەشید و موهەنەد عەلی دەستپێکردووە، هەرچەندە کوڕانی پرا دەلال بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی یاریزانەکە لە گواستنەوەی میمی سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام توانییان بەفەرمی گرێبەستی ئوسامە رەشید یەکلاییبکەنەوە.
ئوسامە رەشید لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە درێسی یانەی هەولێر بەشداریی 27 یاریی کرد و گۆڵێکی کرد.
موژدەیەکی گەورە؛ یانەی زاخۆ دوو ئەستێرەی گەورەی عێراق دەگوازێتەوە