بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەڵمانییەکان بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی لیڤەرپوول گفتوگۆیان لەگەڵ رێدز دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

مێرکاتۆی هاوینەکە گرێبەستەکانی نێوان یانە ئەڵمانیەکان و ئینگلیزییەکان گەرمتریان کردووە و ئەمجارەش ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول بووەتە ئامانجی لایپیزگ.

دیارترین ئەو گواستنەوانەی لەم هاوینە لە بۆندسلیگاوە روویانکردووەتەوە پرێمەرلیگ؛ فلۆریان ڤیرتز، جێرێمی فریمپۆنگ، هوگۆ ئێکیتیکێ و چاڤی سیمۆنیش هێندەی نەماوە بۆ چێڵسی یەکلایی بێتەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە دەیڤد ئۆرنشتاینی رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە، لایپزیگ لەگەڵ لیڤەرپوول گفتوگۆ دەکات لەسەر گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت.

رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە لایپزیگ تا رادەیەکی زۆر دڵنیابووەتەوە لە رۆشتنی سیمۆنس، هەربۆیە دەیەوێ شوێنەکەی بە ئیلیەت پڕبکاتەوە.

یاریزانە ئینگلیزیەکە لە پلانە سەرەکییەکانی ئارنە سڵۆتدا نەماوە، هەربۆیە دەیانەوێ سوود لە پارەکەی وەربگرن بۆ ئەو خەرجیە زۆرانەی لەم هاوینەدا لە کڕینی یاریزاندا ئەنجامیاندا.

جیا لەوانەی سەرەوە، بینیامین شێشکۆش نزیکە لە جێهێشتنی لایپزیگ، هەردوو یانەی نیوکاسڵ و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێی نێوانیان گەیاندووەتە بەرزترین ئاست بۆ دەستخستنی تواناکانی ئەو هێرشبەرە سلۆڤینیە. بەتایبەت مان یو کە ئەمڕۆ بە فەرمی پارەیەکی خەیاڵی پێشکەشی لایپیزگ کرد.

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی شێشكۆ پێشكەش دەكات

بابەتی زیاتر

Back to top button