
یاریگا –
یانەی چێڵسی بە لێشاو یاریزانی گواستوەتەوە و ئامارەکانیش ئەو راستیە دەسەلمێنن ئەوەی یانە لەندەنییەکە کردوویەتی لە چوار مێرکاتۆی رابردوودا، باوەڕپێنەکراوە.
بلووز ئەم هاوینەش کڕیارێکی چالاکی مێرکاتۆکە بوو، بەجۆرێک چەندین یاریزانی تا ئێستا گواستووەتەوە کە دیارترینیان ئەمانەن؛ لیام دێلاپ، داریۆ ئێسوگۆ، جێمی گیتێنس، جواو پێدرۆ، مامادۆ سار و دواترینیشیان جۆرل هاتۆ بوو لە ئایاکسەوە بۆ ستامفۆردبریج، ئەوە جیا لە چەند ئامانجێکی دیکە کە هێشتا کاریان لەسەر دەکات وەک چاڤی سیمۆنس.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ترانسفێر مارکتی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان، بلووز لە چوار ساڵی رابردوودا تا دوایین گواستنەوە کە جۆرل هاتوو بوو، 49 یاریزانی هێناوەتە ستامفۆردبریج. ئەوەش واتا لە هەر ساڵێکدا نزیکەی چوار پێکهاتە و نیوی گواستووەتەوە.
هەر بەپێی داتاکانی ئەو سەرچاوەیە، سەرەتای کۆتا 49 گواستنەوە بۆ یانەیەکی وەک مانچێستەر یونایتد دەگەڕێتەوە بۆ کڕینی ئاندەر هێرێرا لە هاوینی 2014. ئەوەش واتا شەیتانە سوورەکان لە ماوەی 11 ساڵدا ئەو ژمارە گواستنەوەیان ئەنجامداوە. لیڤەرپوولی رکابەریشیان لە 10 ساڵی رابردوودا 49 یاریزانیان گواستووەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ناسانیێل کلاینی لە ساڵی 2015.
🚨 Jorrel Hato is Chelsea’s 49th signing in the last 4 years. 🤯
49 signings ago for Manchester United was Ander Herrera in June 2014. 😳
49 signings ago for Liverpool was Nathaniel Clyne in July 2015. 😱 pic.twitter.com/F1P5uJ2yJp
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 5, 2025
بۆ زانین، زۆرینەی ئەم گواستنەوانە لە سەردەمی تۆد بۆیلیدا ئەنجامدراون کە لەوەتەی سەرمایەدارە ئەمریکیەکە هاوینی 2022 بە بەهای 2.5 ملیار پاوەند کڕیەوە لە رۆمان ئەبرامۆڤیچی رووسی دوای هەڵگیرسانی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا.
لە مانگی ئۆکتۆبەر ساڵی رابردوو هەمان سەرچاوە لەسەرەوە ناوهێنرا، داتاکانی ئاشکراکرد کە تا ئەو مانگە واتا دوو ساڵ لە دەستبەکاربوونی بۆیلی وەک خاوەنی نوێی یانە لەندەنیەکە، 40 یاریزانی گواستووەتەوە بۆ ستامفۆردبریج.